پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵی له‌گه‌ڵ بۆرخا مایۆراڵی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن و ته‌نها گواستنه‌وه‌ی فه‌رمی ماوه .
ڕۆژنامه‌كان له ئیتاڵیا ئاشكرای ده‌كه‌ن كه یانه‌ی لازیۆ به ته‌واوی نزیكه له گواستنه‌وه‌ی مایۆراڵ وده‌یه‌وێت به زووترین كات گواستنه‌وه‌ی فه‌رمی ئه‌و یاریزانه ڕابگه‌یه‌نێت له ترسی ئه‌و یانانه‌ی كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن .
مایۆراڵی 23 ساڵ ماوه‌ی دوو وه‌رزه به خواستن بۆ یانه‌ی لیڤانتی یاری ده‌كات و دوای كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ش گه‌ڕایه‌وه ڕیاڵ مه‌درید به‌ڵام له لایه‌ن زیدانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌وه پشتی پێنابه‌سترێت .
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت گواستنه‌وه‌ی مایۆراڵ له لایه‌ن یانه ئیتاڵییه‌كه‌وه برشی 15 ملیۆن یۆرۆی تێ بچێت و موچه‌كه‌شی یه‌ك ملیۆن و نیوی ساڵانه بێت .