ته‌ندروستی -
به په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و گۆڕانی شێوازی نوستن ده‌كرێت چاره‌سه‌ری گرفتی ئازاری پشت بكرێت.
ئازاری پشت یه‌كێكه له گرفته باوه‌كان له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان و به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی به‌ریتانی NHS بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه زیادكردنی مۆز بۆ سیستمی خۆراكی به‌یانیان باشترین و ئاسانترین ڕێگه‌یه بۆ خۆپاراستن له ئازاری پشت چونكه بڕێكی باش مه‌گنسیۆم له پێكهاته‌یدا هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه كێشه‌ی كه‌می ئه‌م كانزایه‌یان هه‌یه له جه‌سته‌یاندا توشی ئازاری پشت ده‌بن.
هاوكات پێگه‌ی Spine-health له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه ڕونیكردۆته‌وه كه په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و وه‌رزشكردن و خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی مه‌گنسیۆم له پێكهاته‌یاندا هه‌یه یارمه‌تی ڕزگاربوون ده‌دات له ئازاری پشت چونكه مه‌گنسیۆم پێویسته بۆ زیاتر له 300 كارلێكی كیمیاوی و زینده‌ی ناو جه‌سته و ئه‌و كاته‌ی جه‌سته مه‌گنسیۆمی كه‌م بێت ئه‌وه كانزاكه له ئێسكه‌وه ڕاده‌كێشێته‌وه بۆ له‌ش.
جگه له‌مۆز خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز له‌جیاتی چای ڕه‌ش كه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر زۆر به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری پشت.