پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵی گرێبه‌ستێكی پێشكه‌شی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی سامیۆل ئۆمتیتی فه‌ڕه‌نسی وبه‌رگریكاری یانه ئیسپانییه‌كه .
ڕۆشتنی ئۆمتیتی له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا زۆر چاوه‌ڕواننه‌كراوه به‌هۆی پێكانه زۆره‌كانی وپشت پێنه‌به‌ستنی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له لایه‌ن ڕاهێنه‌ره‌وه .
ڕۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی لازیۆ گرێبه‌ستێكی به خواستن پێشكه‌شی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریكاره فه‌ڕه‌نسییه .
گرێبه‌ستی ئۆمتیتی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه له 2023 كۆتایی دێت و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا خودی یاریزانه‌كه ئاره‌زووی به‌رده‌وامبونی له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه نیشانداوه .