پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی تیپه میلییه‌كانی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه خولێكی تۆپی سه‌رمێز بۆ ڕۆحی پاكی شاڕۆژ سه‌لاَح ده‌كاته‌وه.
بڕیاره له ڕۆژی سێ شه‌ممه 28 / ته‌مووزی 2020 و له شاری هه‌ڵه‌بجه لیژنه‌ی تیپه میلییه‌كانی شاره‌كه خولێكی تۆپی سه‌رمێز بۆ یاریزانانی پێشكه‌وتوان و لاوان ڕێك بخات كه خوله‌كه له ژێر ناوی بۆ ( ڕۆحی جوانه‌مه‌رگ شاڕۆژ سه‌لاَح ) ده‌بێت .
بڕیاره یارییه‌كانی خوله‌كه له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێبكات و تێیداو یاریزانانی ئاستی پێشكه‌وتوان و لاوان به‌شداری له خوله‌كه ده‌كه‌ن و له كۆتایش خه‌لاَت به‌سه‌ر پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م دابه‌ش ده‌كرێت كه خه‌لاَته‌كانی پله‌كانی یه‌كه‌می پێشكه‌وتوان و لاوان له‌لایه‌ن یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده كراوه .
جێگه‌ی باسه شاڕۆژ سه‌لاَح به كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن بۆ دواجار ماڵ ئاوای له هاوڕێ و دۆستانی كردوو ئه‌و وه‌ك یاریزانێكی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه به گه‌شاوه‌ی ناوی له نێو یانه‌كه مایه‌وه كه هۆڵی تایبه‌ت به تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه كرایه ناوی شاڕۆژ سه‌لاَح .