‌ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ دابه‌زاندنی كێشی زیادده‌


ته‌ندروستی‌ - 

پسپۆڕێكی ئیسپانی بواری خۆراك "ئه‌یتور سانشیز" له‌ لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری La Vanguardia باس له‌وه‌ ده‌كات خواردنی هێلكه‌ له‌ ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كان یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات.

ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ هێلكه‌ هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی سوتاندنی چه‌وری تیادا نییه‌ به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی‌ بخرێته‌ سیستمی خۆراكیه‌وه‌ ئه‌وه‌ یارمه‌تی ڕزگاربوون ده‌دات له‌ چه‌وری و كێشی زیادده‌.

ئه‌م پسپۆڕه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات زۆر خواردنی پرۆتین به‌تایبه‌ت له‌ خۆراكێكی وه‌ك هێلكه‌دا واده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ست به‌ برسێتی بكه‌یت و ئه‌مه‌ش یاره‌مه‌تی دابه‌زاندنی كێشی زیادده‌ ده‌دات.



PM:09:46:26/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 579 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌