پێشمه‌رگه سپۆرت -
كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی عێراق له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 25 ی ته‌مووزی 2020 یه‌كێتیه‌كه كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و پاش وتووێژ و ده‌ست پێكی چالاكییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه ئه‌م بڕیارانه دران .
یه‌كه‌م - گرنگی دان به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هه‌مووان .
دووه‌م - ئه‌نجام دانی خولی داوه‌ری بۆ داوه‌رانی یاریی تۆپی باله‌ی كه‌نار ده‌ریا له به‌رواری 9 / 10 / 2020 و له شاری به‌غداد .
سێهه‌م - ئه‌نجام دانی یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی باله‌ی كه‌نار ده‌ریا له به‌رواری 10 تا 12 ی 10 ی 2020 كه له داهاتوو جێگه‌ی ئه‌نجام دان و ڕێنماییه‌كانی بلاَو ده‌كرێته‌وه .
چواره‌م - به‌ڕێوه چوونی خولی باله‌ی كچانی عێراق له شاری هه‌ولێر و له به‌رواری 16 تا 23 ی 10 ی 2020 .
پێنج - به‌ڕێوه چوونی خولی باله‌ی لاوانی یانه‌كانی عێراق بۆ له دایك بوانی 2002 به‌ره‌و سه‌ر كه له چوار شاری عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و له هه‌ر ناوچه‌یه‌كیش دوو تیم سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن .
شه‌شه‌م - به‌ڕێوه چوونی دووه‌م خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق له به‌رواری 5 تا 12 ی 3 / 2021 و له شاری سلێمانی .
حه‌وته‌م -به‌ڕێوه چوونی دووه‌م پاڵه‌وانێتی باله‌ی كه‌نار ده‌ریا له به‌رواری 19 تا 21 ی 3 / 2021 كه له داهاتوو جێگه‌ی به‌ڕێوه چوونی له‌لایه‌ن یه‌كێتی ناوبراو دیاری ده‌كرێت .
هه‌شت - دیاری كردنی به‌ڕێز ( محه‌مه‌د بهیر عه‌لی ) به سه‌رۆكی لیژنه‌ی باله‌ی كه‌نار ده‌ریا وه ئه‌ندامێتی سێ كه‌س .
نۆ - پابه‌ند بوونی یانه‌كانی به‌شداری خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به به‌شداری ڕاهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ر و ڕاهێنه‌ری جه‌سته‌ی كه بڕوانامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی یان هه‌بێت .