پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 25 / 7 / 2020 و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان له شاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی هادی كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان و سكرتێر و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه كۆبونه‌وه‌ی خۆی بۆ بڕیاردان له چاره‌نوسی خولی نایابی كوردستان ئه‌نجام دا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی خوله‌كه وتوو وێژی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان سه‌رئه‌نجام بڕیار درا به كۆتاهاتنی خوله‌كه و بوون به پاڵه‌وانی یانه‌ی نه‌ورۆز ، هه‌رچی بڕیار درا كه ڕیزبه‌ندی خوله‌كه به هه‌مان شێوه‌ی كۆتا هه‌فته‌ی خوله‌كه بێت و هیچ یانه‌یه‌كیش دانه‌به‌زێندرێت بۆ خولی پله یه‌ك و له وه‌رزی داهاتووش خولی پله نایابی كوردستان به‌به‌شداری 16 یانه به‌ڕێوه بچێت .
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كه‌یان هادی كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌هۆی باری ته‌ندروستی و ئه‌و ڕه‌وشه‌ی جیهانی تێكه‌وتبوو كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام نه‌ده‌دا به‌لاَم پاش ئه‌وه‌ی داوای یانه‌كانمان له‌سه‌ر بوو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی خولی نایابی كوردستان سه‌رئه‌نجام كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمیمان له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجام دا كه به ئاماده‌بوونی به‌نده و به‌ڕێز حاجی سه‌لاَم سكرێتر و ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه بوو وه دواجار و پاش وتووێژ بڕیار درا كه خوله‌كه یه‌كلابكرێته‌وه و كۆتایی پێبهێنرێت .
ئه‌مه‌و به‌و شێوه‌یه یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی به كۆی 26 خاڵ نازناوی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و برایه‌تی شاری هه‌ولێریش به هه‌مان ژماره‌ی خاڵ و به جیاوازی گۆڵ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گرت ، هه‌رچی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بوو به هه‌مان شێوه و هه‌مان خاڵ پله‌ی سێهه‌می مسۆگه‌ر كرد .
جێگه‌ی باسه بڕیاره یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان له پاش كۆتاهاتنی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان دووباره كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات و بڕیار له ده‌ست پێك و دیاری كردنی واده‌ی چالاكییه‌كانی بدات .