پێشمه‌رگه سپۆرت -
نیمار داسێلڤای به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت .
له باره‌ی داهاتووی نیماره‌وه ڕۆژنامه‌ی لۆپاریزیانی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ره‌ده‌وام ده‌بێت .
ڕۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌هۆی ئه‌و دۆخه خراپه داراییه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ڕووبه‌ڕووی یانه‌كانی جیهان بۆته‌وه و له نێوانیشیاندا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه قورسه بتوانێت گرێبه‌ستێكی گه‌وره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار ته‌رخان بكات و به‌مه‌ش ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه‌كه بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌گه‌ڵ یانه پاریسیه‌كه ده‌مێنێته‌وه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه شه‌وی ڕابردو له یاری كۆتایی جامی فه‌ڕه‌نسا به گۆڵێكی نیمار پاریس سانجێرمان له سانت ئیتیانی برده‌وه‌و بووه پاڵه‌وانی جامه‌كه .