پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی نوسه‌رانی تۆپی پێ له ئینگلته‌را باشترین یاریزانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلیزیان ئاشكرا كرد وخه‌لاَته‌كه پێشكه‌شی جۆردان هندرسۆنی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ كرا.
پێگه‌ی سكای سپۆرتسی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه ئه‌مڕۆ یه‌كێتی نوسه‌رانی خولی ئینگلیزی باشترین یاریزانی خوله‌كه‌ی بۆ وه‌رزی ڕابردو دیاری كردووه وخه‌لاَته‌كه‌ی پێشكه‌شی هندرسۆنی كاپتنی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ كرد .
هندرسۆن توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له سادیۆ مانی و ڤان دایك وئه‌لیسون پیكه‌ری گۆڵچی یانه‌كه‌ی و هاوكات كیڤن دی برۆین له یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پله‌ی دووه‌می به ده‌ستهێنا وماركۆس راشفۆرد له پله‌ی سێیه‌مدایه وڤان دایك له پله‌ی چواره‌مدایه و مانی له پله‌ی پێنجه‌مدایه .