‌یاریزانێك له‌ پێناو به‌رشه‌لۆنه‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

بیر ئۆبامیانگی‌ گابۆنی‌ و هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ له‌ پێناو یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ ڕه‌تكردۆته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ ئۆبامیانگ له‌ پلانه‌كانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌دایه‌ و خودی‌ یاریزانه‌كه‌ش ئاره‌زووی یاریكردن ده‌كات بۆ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ .

مۆندۆ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئۆبمایانگ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ ڕه‌تكردۆته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو گرێبه‌ستكردنی‌ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ئه‌م هاوینه‌دا.


PM:04:17:22/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 2799 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌