پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی میلان بە سەركردایەتی ئیبراهیموڤیج سێ خاڵی گرنگی بە دەستهێنا و لە ساسۆلۆی بردەوە.
لە هەفتەی 35ی خولی ئیتاڵیا میلان بووە میوانی ساسۆلۆ ، لە خولەكی 19 ئیبراهیموڤیج گۆڵی یەكەمی بۆ میلان تۆماركرد و لەخولەكی 42 فرانشیسكۆ كابۆتۆ بە لێدانی سزا گۆڵی یەكسانی بۆ ساسۆلۆ تۆماركردەوە ، هەر لە تایمی یەكەمدا و لەخولەكی 47 ئیبراهیموڤیج گۆڵی دووەمی خۆی ویانەكەی تۆماركردوو تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
تایمی دووەمی یارییەكەش هیچ تیپێكیان سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵی تر ویارییەكە هەر بە ئەنجامی تایمی یەكەم كۆتاییهات .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی میلان بووە 59 خاڵ وبە كاتی لە پلەی پێنجەمدایە .