پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی توانی زه‌نگه‌كانی سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بگه‌ڕێنێته‌وه و نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانی به‌ده‌ست بهێنێت ، سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له پلانی دایه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ زێنه‌دین زێدان له یانه‌كه جێگیر بكات .
له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژنامه ئیسپانییه‌كان ئاشكرایان كردووه كه پێرێز دڵخۆشه به كاره‌كانی زێدان و ئه‌وه‌ش بۆته پاڵنه‌ر كه سه‌رۆكی یانه‌كه هه‌وڵی مانه‌وه‌ی بدات .
زێنه‌دین زێدان له ساڵی 2016 وه‌ك ڕاهێنه‌ر له یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌ست به‌كار بوو به‌لاَم به هۆكارێكی تایبه‌ت و له ساڵی 2018 دووركه‌وته‌وه و دووباره و له ساڵی 2019 گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌شی تا هاوینی ساڵی 2022 وه.