پێشمه‌رگه سپۆرت -
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید جه‌ختده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی له تواناماندا بوو له وه‌رزی ئه‌مساڵ پێشكه‌شمان كرد و ده‌جه‌نگین له پێناو سه‌ركه‌وتنیش به‌رامبه‌ر مانچسته‌رسیتی .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا پاش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیگانێس زیدان وتی: ئه‌وه‌ی له تواناماندا بوو له وه‌رزی ئه‌مساڵ كردمان له پێناو بردنه‌وه‌ی خولی ئیسپانی وخۆشحاڵم به به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه .
زیدان وتیشی ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه‌مێك پشوو بده‌ین و بیر له یارییه‌كه‌ی مانچسته‌رسیتی بكه‌ینه‌وه .
له كۆتایشدا زیدان وتی بێگومان تا دوا خوله‌ك ده‌جه‌نگین له پێناو بردنه‌وه له مانچسته‌رسیتی وگه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو .