پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كرد كه بۆ ئه‌م ساڵ خه‌لاَتی باڵۆن دۆڕ كه تایبه‌ته به باشترۆین یاریزانی وه‌رز دابه‌ش نه‌كات به‌هۆی نا ئاسایی وه‌رزه‌كه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی نوسه‌رانی گۆڤاره‌كه باسكاڵ فێری سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره وتی: بۆ یه‌كه‌مجار له دوای ساڵی 1956 وه خه‌لاَته‌كه بۆ ئه‌م وه‌رزه دابه‌ش ناكرێت .
سه‌باره‌ت به هۆكاری نه به‌خشنیی خه‌لاَته‌كه‌ش باسكل وتی: زۆرمان بیر كرده‌وه له باره‌ی ئه‌م وه‌رزه‌وه و دواجار گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه وه‌رزێكی نائاساییمان تێپه‌ڕاندووه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه و ئه‌ی‌گه‌ر نازناوه‌كه ببه‌خشین بێگومان نادادپه‌روه‌ری تێدا ده‌بێت .