پێشمه‌رگه سپۆرت -
وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ڕۆحی پاكی كاكه شاڕۆژ سه‌لاَحی جوانه‌مه‌رگ ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هۆڵی تایبه‌ت به تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه‌ی به ناوی ئه‌و یاریزانه تازه پێگه‌یشتووه كرد كه بۆ دواجار ماڵ ئاوای لێكردین .
له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت و ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 19 / 7 / 2020 و به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری كاكه شاڕۆژ سه‌لاَحی جوانه‌مه‌رگ و به‌ڕێزان مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌رده ڕه‌ووف بارام سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئاسۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێز و مامۆستا عومه‌ر ئه‌ندامی پێشووی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق و ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌ی جوانه‌مه‌رگ كاكه شاڕۆژ لادرا .
له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌پكه گوڵی وه‌فا له‌سه‌ر مێزی تۆپی سه‌رمێزی مه‌شقه‌كانی كاكه شاڕۆژ دانراو هه‌روه‌ك وه‌فا بۆ جوانه مه‌رگ كاكه شاڕۆژ دووپات كرایه‌وه و وێنانی ئه‌و یاریزانه تازه‌پێگه‌یشتووه بووه سومبولی یاريیه‌كه له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌دا .