پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژنامەیەكی نزیكی یانەی بەرشەلۆنە ناوی كەسێكی چاوەڕواننەكراوی ئاشكرا كردووە بۆ شوێنگرتنەوەی كیكی سیتین لە ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە .
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیكی یانەی بەرشەلۆنە باس لەوە دەكات كە ڕۆشتنی كیكی سیتین لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانە كەتەلۆنییەكە چاوەڕواننەكراوە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا .
ڕۆژنامەكە باس لە جێگرەوەی دەكات و دەڵێت پاتریك كلایڤەرتی هۆڵندی و گۆڵكاری پێشووی یانەكە یەكێكە لە پاڵێوراوە سەرەكییەكان بۆ جێگرتنەوەی كیكی سیتین لە ڕاهێنەرایەتی یانە كەتەلۆنییەكە .
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە پەڕەی سەرەكی ئەمڕۆیدا بە گەورەی وێنەیەكی كلایڤەرتی داناوە وەكو جێگرەوە بۆ كیكی سیتین لە ڕاهێنەرایەتی یانەكە .