پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌ی ئه‌نجام دا و مه‌به‌ست له كۆبونه‌وه‌كه‌ش بڕیاردان بوو له ده‌ست پێكی چالاكییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا كه سه‌رجه‌م سزای سه‌ریانه‌كان و یاریزانان لاببرێت و هه‌ڵ بوه‌شێنرێته‌وه ، هه‌رچی بڕیار درا به دروست كردنی فێره‌گه‌ی یاری باله له شاری به‌غداد و ته‌واوی شاره‌كانی عێراق ئه‌وه‌ش تایبه‌ت به له دایك بوانی 2005 و به‌ره‌و ژوور كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و لقه‌كانی یه‌كێتیه‌كه ده‌بێت و له داهاتووش ڕیێنماییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نرێت .
هه‌ر له بڕیاره‌كانی یه‌كێتیه‌كه هاتووه له به‌رواری 22 تا 27 / 9 / 2020 پالاَوتنی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و یانه‌كان دابه‌شی سه‌ر چوار ناوچه ده‌كرێت كه له هه‌رناوچه‌یه‌ك دوو تیم ده‌گاته قۆناغی كۆتایی .
له‌م وه‌رزه یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری داوه خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدات بۆ له دایك بووانی 2003 كه به هه‌مان شێوه یانه‌كان له چوار ناوچه یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له كۆتایی و له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك دوو یانه ده‌بێته پله نایاب و ده‌بێت پابه‌ندی به‌شداری خوله‌كان بێت .
له كۆتایی و سه‌بارت به ده‌ست پێكی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری داوه له به‌رواری 19 / 11 / 2020 یارییه‌كان ده‌ست پێبكات و یانه‌كانیش پابه‌ند ده‌كات به‌به‌شداری دوو یاریزانی ته‌مه‌ن له 2001 تا 2003 .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی نازناوی وه‌رزی 2019 - 2020 ی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی 17 خاڵی كۆكرده‌وه و به‌وه‌ش بووه خاوه‌ن دوو نازناوی خوله‌كه .