‌كۆتینۆ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌ گفتووگۆدایه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

فلیپ كۆتینۆی‌ به‌ڕازیلی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ئارسیناڵی‌ ئینگلیزی‌ له‌ گفتووگۆدایه‌ تا ئه‌وه‌ی‌ ڕووبكاته‌ ئه‌و یانه‌ له‌نده‌نییه‌ .

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ كیا جۆرابشیانی‌ بریكاری‌ كاره‌كانی‌ كۆتینۆ له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ له‌ گفتووگۆدایه‌ تا ئه‌وه‌ی‌ كۆتینۆ بگوازێته‌وه‌ بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ .

سپۆرت باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ كۆتینۆ له‌ نزیكترین كاتدا یان ڕوو ده‌كاته‌ ئارسیناڵ یاخود ده‌چێته‌ یانه‌ی‌ نیوكاسڵ.

چوونی‌ كۆتینۆ بۆ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ به‌ خواستن ده‌بێت له‌گه‌ڵ مافی‌ كڕینه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌یی .


PM:03:47:18/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 4180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌