پێشمه‌رگه سپۆرت -
لۆران بلانی فه‌ڕه‌نسی پێشنیاز كراوه بۆ شوێنه‌كه‌ی كیكی سیتین له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه .
له پاش له‌ده‌ستدانی نازناوی خولی ئیسپانی و خراپی ئاستی تیپه‌كه له‌م چه‌ند یارییه‌ی دوایدا به‌شێكی زۆر له سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان پێیان وایه كارگێڕی به‌رشه‌لۆنه كیكی سیتین له پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه .
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه خۆرخێ میندێزی بریكاری لۆران بلانی ڕاهێنه‌ر تواناكانی ئه‌و ڕاهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسییه‌ی پێشنیاز كردووه بۆ به‌رشه‌لۆنه بۆ جێگه‌كه‌ی كیكی سیتین .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه یانه‌ی ڤالێنسیاش پاش دوورخسته‌وه‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان ده‌یانه‌وێت لۆران بلان بكه‌نه ڕاهێنه‌ر.