پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە پاڵەوانی خولی ئیسپانی بۆ 34مین جار لە مێژوویدا پاش بردنەوەی لە یانەی ڤیاڕیاڵ لە هەفتەی 37ی خولەكە و یەك هەفتە پێش تەواوبونی خولەكە.
لە هەفتەی 37 خولەكەدا ریاڵ مەدرید میوانداری ڤیاڕیاڵی كرد . لە تایمی یەكەمدا و لەخولەكی 29 كەریم بنزیمە گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد وتایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
لە تایمی دووەمدا ولەخولەكی 77 بنزیمە بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی خۆی ویانەكەی تۆماركرد ولەخولەكی 83شدا ڤیسێنتی ئیبۆرا تاكە گۆڵەكەی ڤیاڕیاڵی تۆماركرد .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ڕیاڵ مەدرید بووە 86 خاڵ و بە جیاوازی حەوت خاڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی خولی ئیسپانی بۆ 34 مین جار لە مێژوویدا .