پیاسە کردن دوای نان خواردن سوودی هەیە؟



ته‌ندروستی‌ - 

لە دێر زەمانەوە ووتراوە پاش ئەوەی کە نانت خوارد پاڵ مەدەوە یاخوود لەسەری مەخەوە بەڵکو بڕۆ پیاسەیەکی لەسەر بکە،  قسە کردنی ئەوان لەخۆوە نەبوو تەجروبەی ژیانی ڕۆژانەیان بوو بەبێ ئەوەی پزیشک بووبن بەڵام شارەزایی باشیان هەبووە لە بارەی تەندرستی خۆیانەوە.

پیاسە کردن چەندین سوودی خۆی هەیە لەوانەش:

ــ یارمەتی زوو هەرس کردنی خۆراک دەدات،هەروەها لەچەندین نەخۆشی تر دەتپارێزێت، وەک برینی گەدە و دوانزە گرێ لەگەڵ نەخۆشیەکانی سوورێنچک...هتد، هەروەها یارمەتیت دەدات لە ڕزگار بوون لە قەبزی و دڵەکزێ.

ــ یارمەتی ڕێکخستنی شەکرەی خوێن دەدات.

ــ پیاسە کردن دوای وەرزش کردن یارمەتی کەمکردنەوەی جەڵتەی دڵ و مێشک دەدات هەروەها یارمەتی کەمکردنەوە چەوری خراپی خوێن دەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.

ــ یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات.

ــ یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە بۆماوەی زیاتر لە 10خولەک پیاسە دەکەن وەک ئەوانەی کە کەمتر دەیکەن.

جگه‌ له‌ سووده‌كانی به‌دڵنیاییه‌وه‌ پیاسه‌كردن دوای نانخواردن دەبێت زیانی لاوەکیشی هەبێت هەندێک لەو زیانانە بریتین لە ئازاری گەدە، سکچوون، هێڵنج،دروست بوونی غازات و ئەستووربوونی سک.

ئەگەر هەریەک لەم نیشانانەت هەبوو لەکاتی پیاسەکردن وا باشە بۆ ماوەی 10 تاکو 15 خولەک دابنیشی و پاشان دەست بکەی بە پیاسەکردن.

-ڕۆژانە چەن خووڵەک پیاسە بکەم؟

بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە کراون، دیاری کراوە کە ڕۆژانە پاش هەر ژەمە خواردنێک 10 خوولەک پیاسە بکەی باشە،کە ئەگەر کەسێک لە ڕۆژێکدا پاش هەر ژەمێک 10 خولەک پیاسە بکات کۆی ڕۆژەکە دەکاتە 30 خولەک کە کاتێکی کەمە و دەتوانی کاتەکانت ڕێکبخەی بۆ ئەوەی هەمیشە تەندروست و لەش ساغ بمێنیتەوە.



PM:10:10:16/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 1831 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌