وه‌رزشكارێكی پاڵه‌وان زوو جێی هێشتین
پێشمه‌رگه سپۆرت -
شاڕۆژ سه‌لاَح ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی هه‌ر زوو توانی پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ خۆی وه‌ك یاریزانی تاك له‌سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق دیاری بكات و پێناسه‌یه‌كی شایسته‌ی له نێو وه‌رزشكاران بكرێت به ئاسته به‌ر زوو ڕه‌وشته‌كه‌ی ئه‌و پاڵه‌وانه بۆ دوا جار ماڵ ئاوای لێكردین .
شاڕۆژ سه‌لاَح كوڕی ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا سه‌لاَحه ئه‌و یاریزانه له ساڵی 2003 و له شاری سلێمانی چاوی به ژیان هه‌ڵهێناوه .
له ساڵی 2011 وه وه‌ك خولیای هه‌میشه‌ی خۆی حه‌زی بۆ یاری تۆپی سه‌رمێز وای كردووه ببێته یه‌كێك له یاریزانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له ژێر ده‌ستی ڕاهێنه‌ر هه‌ردی ئه‌حمه‌د مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی ئه‌نجام بدات تا له ماوه‌یه‌كی كه‌م و كه‌متر له شه‌ش مانگ كاكه شاڕۆژ به‌شداری یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی كرد له‌سه‌ر ئاستی خونچه‌كان و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه .
ئه‌و یاریزانه پڕ هیوا جوانه كۆڵ نه‌ده‌ر بوو دڵسۆزێكی بێ وێنه‌ی یارییه‌كه و یانه‌كه‌ی بوو به‌رده‌وام مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كردوو هیوای ئه‌وه بوو ببێته یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان كه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بڕی بوو بۆ ئه‌و ئاسته‌شی و وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی دیاری كرابوو .
هه‌ردی ئه‌حمه‌د كه ڕاهێنه‌ری ئه‌و یاریزانه بوو تا ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ووتی ، خه‌ونێكی قوڵ ده‌بینم كه پاڵه‌وانێك جێی هێشتووین كه شه‌و ڕۆژه‌كانی له یانه به مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌ڕێ ده‌كردوو ئاسته‌كه‌ی ببوه جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانی من وه‌ك ڕاهێنه‌ری .
هه‌ردی ووتیشی ئاست به‌رزی ئه‌و یاریزانه وای كرد تیپی تۆپی سه‌رمێزی پێشكه‌وتوانی یانه‌كه‌مان بانگێشتی بكه‌ن و ببێته یه‌كێك له یاریزانانی تیپه‌كه و دڵسۆزانه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی پێشكه‌وتوانیش مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كرد .
هه‌روه‌ك ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێدا كه كاكه شاڕۆژ جگه‌له‌وه‌ی یاریزانێكی به ئاست بووه خوێندكارێكی ئاست به‌رز بووه و بۆ ئه‌م ساڵ ئاماده‌كاری كرد له پۆلی شه‌شه‌می زانستی نمره‌ی به‌رز به‌ده‌ست بهێنێت تا كۆلێژێكی به‌رز وه‌ری بگرێت .
هه‌ردی ئه‌حمه‌د ووتیشی له ماوه‌ی نۆ ساڵی یاریكردنی ئه‌و یاریزانه مێژوویه‌كی پڕ ئه‌نجامی بۆ خۆی نوسییه‌وه كه له‌سه‌ر ئاستی خونچه‌كان و بێچوه شێران و تازه‌پێگه‌یشتوان ئه‌نجامه‌كانی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م بووه و نازناوه‌كانی له‌ده‌ست نه‌داوه .
ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی ئاستی ته‌مه‌نه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كاكه شاڕۆژ دڵنیابوو له‌وه‌ی ئه‌م ساڵ ده‌بێته یه‌كێك له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان چونكه به ته‌واوی ئاماده‌كاری كردبوو بۆ به‌شداری له پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه‌له مه‌شقی فه‌رمی نێو هۆڵی یانه له هۆڵی ده‌ره‌وه‌ش مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌رده‌وامی هه‌بوو .
هه‌ردی ووتیشی له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و یاریزانه پلانێكی گشت گیری هه‌بوو بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی خۆی كه به‌شداریكردنی بوو له سێ كه‌مپی مه‌شقی دا كه یه‌كه‌م كه‌مپی له ولاَتی میسر ده‌بوو ، ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری ووتی وشه‌یه‌ك نییه بۆ وه‌سفی ئه‌و یاریزانه چونكه من وه‌ك ڕاهێنه‌ری وه‌ك منداڵی خۆم سه‌یرم كردووه و له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیه‌وه یه‌كێك بووه له یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌مان كه یانه‌كه‌ی به ماڵی دووه‌می خۆی ده‌زانی .
هه‌ردی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه جگه‌له‌وه‌ی یانه‌كه‌مان كاكه شاڕۆژی له‌ده‌ست داوه له سالاَنی ڕابردووش هه‌ر له یاری تۆپی سه‌رمێز كاك هیوا ئه‌حمه‌د كه سه‌رپه‌رشتیارێكی نمونه‌یی بووه بۆ یارییه‌كه جێی هێشتین و كاكه دێرین سه‌روه‌ر كه یاریزانێكی دیاری یارییه‌كه بووه كۆچی دوای كردوو جێیان هێشتووین .
هه‌ر سه‌باره‌ت به كاكه شاڕۆژ ، ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ، ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و ووتی :
شاڕۆژ یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتوان به ته‌مه‌ن به‌لاَم به یاری كردن پێشكه‌وتوان .
به ته‌مه‌ن مناڵ به‌لاَم به هه‌ڵسوو كه‌وت و جێبه‌جێ كردن گه‌وره .
هیوایه‌كی گه‌وره‌ی به خۆی بوو بۆ نازناوه‌كان له‌گه‌ڵ تیپی پێشكه‌وتوان .
ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی وشه نیه بۆ وه‌سفی كاكه شاڕۆژ كه هیوا و خه‌ونی ئه‌وه‌بوو ببێته پاڵه‌وانی عێراق كه په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی هه‌بووه له‌گه‌ڵ من و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵه وه‌ك یاریزانی پێشكه‌وتوان یاری ده‌كات و من سه‌رپه‌رشتی مه‌شقه‌كانی ده‌كه‌م .
رێكه‌وت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه چوار ڕۆژ پێش ڕوداوی گیان له‌ده‌ست دانه‌كه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كردووه و من وه‌ك ڕاهێنه‌ر پێم ڕاگه‌یاندووه كه نه‌وه‌ستێت و به‌رده‌وام بێت و من وه‌ك ڕاهێنه‌ری پێشكه‌وتوان ده‌ست به‌رداری نابم و ده‌بێته ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت له تیپه‌كه‌دا و بۆ خولی كوردستان و عێراق ئاماده‌ی ده‌كه‌ین .
ڕه‌ووف باسی له‌وه‌ش كرد دڵسۆزی ئه‌و یاریزانه وای كردبوو كه له‌سه‌ر ئه‌ركی دارای خۆی و له هۆڵه‌كانی ده‌ره‌وه مه‌شقی زیاتر بكات تا ئاستی ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و پێش بچێت و پاڵپشتییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌شی هانده‌ر و پاڵنده‌ری زیاتری ئه‌و یاریزانه تازه پێگه‌یشتووه بوون .
هه‌روه‌ك له درێژه‌ی وته‌كانی دا ڕاهێنه‌ر ووتی ، دایكی هانده‌ری ته‌واوی بوو كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌كردم تا زیاتر ئاگاداری بم و به‌ره‌و پێش بچێت هه‌ربۆیه من سوپاسی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌م كه به‌و شێوه‌یه هانده‌ری كاكه شاڕۆژ بوون .
دواجار هه‌ریه‌ك له رێكه‌وت ڕه‌ووف و هه‌ردی ئه‌حمه‌د كه دوو ڕاهێنه‌ری ئه‌و یاریزانه بوون ووتیان ناوی ئه‌و له نێو هۆڵی تۆپی سه‌رمێزی یانه به زیندووی ده‌هێڵینه‌وه و وێنای ده‌نه‌خشێنین له‌سه‌ر هۆڵه‌كه‌مان و ناوی ده‌نێن شاڕۆژی پاڵه‌وان .