پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دادگای وه‌رزشی سزاكه‌ی سه‌ر یانه‌ی مانچسته‌رسیتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه وئه‌و یانه‌یه ده‌توانێت بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌شداری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بكات .
له ماوه‌ی ڕابردوودا یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپابڕیاری سزادانی مانچسته‌رسیتی دا به ڕاگرتنی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا وسزادانی به بڕی 30 ملیۆن به‌هۆی لادان له یاسایبی یاری دارای خاوێن.
پاش ئه‌وه‌ی یانه ئینگلیزییه‌كه تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌دا ئه‌مڕۆ دادگای وه‌رزشی جیهانی داواكه‌ی مان سیتی قبوڵ كرد وسزای سه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. وهاوكات بڕی سزا داراییه‌كه‌شی له 30 ملیۆنه‌وه بۆ 10 ملیۆن كه‌مكرده‌وه .
به‌م پێیه بۆ وه‌رزی داهاتوو مان سیتی ده‌توانێت به‌شداری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان بكات .