‌12 ڕێنمایی بۆ خه‌وێكی ته‌ندروست


ته‌ندروستی‌ - 

هه‌موان ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كاتێك ده‌چنه‌ جێگه‌ی‌ نوستنه‌وه‌ باش بخه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ڕۆژی دواتردا جه‌سته‌یان چالاك بێت،  له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ئامانج پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت 12 ڕێنمایی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ خه‌ویان نییه‌ و ده‌یانه‌وێت ئارامبخه‌ون.


1-  خۆت بگرە بە کاتێکی دیاریکراوەوە بۆ خەوتن(واتە هەموو شەوێک لەیەک کاتدا بخەوە).

2- وەرزش زۆر گرنگە، بەڵام نەک درەنگ بکرێت. هەوڵبدە وەرزش بکەیت بەلایەنی کەمەوە سی خولەک زۆربەی ڕۆژ بەڵام باشتر وایە دوو بۆ سێ کاتژمێر پێش خەوتن نەکرێت.

3- دووربکەوەرەوە لەکافایین و نیکۆتین. قاوە، کۆلا، هەندێک جۆری چا لەگەڵ چۆکلەیت ماددەی کافایینی هاندەری تێدایە.

4- دووربکەوەرەوە لە خواردنەوە کحولیەکان پێش خەوتن.

5-  دووربکەوە لە خواردن و خواردنەوەی قورس لەشەودا.

6- ئەگەر بتوانرێت دووربکەویتەوە لەو دەرمانانەی خەوت تێکدەدات یان درەنگی دەخات.

7-  دوای کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ سەرخەو مەشکێنە.

8-  ئیستراحەت بکە پێش خەو. باڕۆژت قەرەباڵغ نەبێت تاکاتت نەمێنێت. ئیشێکی ئاسان وەک خوێندنەوە گوێگرتن لە مۆسیقا، دەبێت خوی پێش خەوت بێت.

9- حەمامێکی گەرم بکە. دابەزینی پلەی گەرمی لەشت دوای خۆشتن لەوانەیە وات لێبکات خەواڵووبیت.

10- شوێنی خەوی فێنک و تاریک. ژوورێکی بێ کەلوپەل. بردنە دەرەوەی ئەو شتانەی سەرنجت ڕادەکێشێت ودوورت دەخاتەوە لەخەو. وەک دەنگەدەنگ، ڕوناکی زۆر، پێخەفی ناخۆش، یان گەرما.

11- بەرکەوتنی تیشکی خۆرت بەباشی هەبێت. تیشکی ڕۆژ کلیلی ڕێکخستنی چۆنێتی خەوە. هەوڵبدە ڕۆژانە سی خولەک بچیتە دەرەوە و تیشکی ڕۆزت بەرکەوێت.

12- لەپێخەفەکەت مەمێنە بەوشیاری. کاتێک وشیار دەمێنیتەوە لەناو پێخەفەکەت زیاتر لە بیست خولەک یان هەستتکرد نیگەرانیت، هەستەو چالاکیەکی ئیسراحەتکەر بکە تاخەواڵوو دەبیت.


PM:12:09:13/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌