پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هه‌نگاوێكی تر له بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئیسپانی نزیك بوه‌وه پاش بردنه‌وه‌ی له دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس به دوو گۆڵی بێ وهلاَم .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 35ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید میوانداری یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسیكرد .
له‌تایمی یه‌كه‌مدا وله‌خوله‌كی 11 بنزیمه به لێدانی سزا گۆڵی یه‌كه‌می ڕیاڵ مه‌دریدی تۆماركرد وتایمی یه‌كه‌م به‌و تاكه گۆڵه كۆتایی هات .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌كی 50 ماركۆ ئه‌سینسیۆ گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی شاهانه تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات و به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید بووه 80 خاڵ وله پله‌ی یه‌كه‌مدایه .