پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پێكانی مارسیلۆی به‌ڕازیلی وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه پاش ئه‌وه‌ی له ڕاهێنانه‌كانی دوێنێی یانه‌كه‌ی ئاماده نه‌بووه ، ئه‌مڕۆ پشكنینی پزیشكی بۆ مارسیلۆ ئه‌نجامدراوه .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی شاهانه باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و یاریزانه له ماسولكه‌كانی ڕانی چه‌پیدا دووپاری پێكان هاتووه .
له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ی شاهانه باسی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی نه‌كردووه له یاریگاكان وچاوه‌ڕێ به‌ره‌وپێشچونی زیاتری دۆخی مارسیلۆن.