پێشمه‌رگه سپۆرت -
هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌واڵێكی خۆشیان له ڕاهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆوه پێگه‌یشت .
بریاره شه‌وی شه‌ممه كاتژمێر 8:30 خوله‌ك یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ببێته میوانی یانه‌ی به‌له‌د وه‌لید له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 36ی خوله‌كه .
ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له ڕاهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا فرینیكی دی یۆنگی هۆڵندی به ئاسایی مه‌شقه به كۆمه‌ڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدائه‌نجامداوه پاش ئه‌وه‌ی دوو هه‌فته‌یه به‌هۆی پێكانه‌وه له یاریگاكان دابڕاوه .
له كۆتایشدا ڕۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه سبه‌ی هه‌ینی به ته‌واوی بڕیار له‌سه‌ر به‌شداریكردن یان نه‌كردنی دی یۆنگ ده‌درێت له یارییه‌كه‌ی به‌له‌دوه‌لید .