تهندروستی -
ئامادهكردنی - گوڵزار فهرهج
گرنگی پێدانی تەندروستیمان نیوەی بەختەوهریمانە و خواردنەکانمان یٔەبێت جۆراو جۆر بێت و خۆیٔەگەر میوەش بکەین بە خواردنی سەرەکی پلە یەک لەنێو ژەمەکاندا یٔەوە براوە و تەندروست یٔەبین .
میوە جگە لەوەی خۆراکێکی بەسودە تامێکی خۆشی ھەیەو سودێکی زۆریش بە جەستە دەگەیەنێت، شێداری و وزە بەلەش دەدات وسودیشی زۆرە ھەر بۆیە خواردنی لەکەشێکی گەرمدا جەستە لەزیانەکانی تیشکی خۆر دە پارێزێت و پلەی گەرمی لەلەشدا دادەبەزێنێت بۆ نمونە پرتەقاڵ توێکڵەکەی ڤیتامین c زیاتری تێدایە و وەک لە ناوەوەی ھەر 100 گرام لە توێکڵی پرتەقاڵ نزیکەی 136 مللی گرام ڤیتامین c تێدایە ھەروەھا رێژەیەکی زۆر زۆر لە ڤیتامینەکانی A و B چەندین مادەی وەک کالسێۆم و سیلینێۆم و مەنگەنیس و خارسینی تێدایە بۆیە پێویستە جار جار بەتوێکڵەوە بیکەین بەشەربەت بۆ یٔەوەی لە مادە خۆراکیەکانی سود ببینین
دواتر مۆز ئەویش دەوڵەمەندە بە پۆتاسێۆم مەگنسیۆم و ریشاڵەکان و ڤیتامینەکانی B6 , B 12 " خواردنی توێکڵەکەشی ھەموو یٔەم مادانە لە لەشدا زیاد دەکات ، گەر جار جار لەجیاتی دەرمانی نەخۆشیەکان بوە با گرنگی پێ بدەین لەوانەیە ھەندێدەرمان لەتوێکڵی میوە تفت و تاڵتر بێت و ناچاریشین بیخۆین .
سێوی پاک نەکراو بەراورد بە پاکراو بەرێژەی./.33 برێکی زیاتر لە ڤیتامین k تێدایە بەھەمان شێوە برێکی باش ڤیتامین A تێدایە جگە لەمانەش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین c و مادەکانی کالسێۆم و پۆتاسیۆم لەتوێکڵی سێودا یٔاوێتەی پۆلیفینۆڵ ھەیە کەدژە یٔۆکسانەو و دژی ھەوکردنی ریخۆڵەیە
لێمۆ یٔەمیش گرنگی لەو میوانەی تر کەمتر نیە و برێکی زۆر ڤیتامین c و ترشی ستریک و پۆتاسێۆم ودژە یٔۆکسانەکانی تێدایە بەشی زۆری یٔەم مادانەش لەتوێکڵەکەیدایە بەتایبەت دژە یٔۆکسانەکان لەبەر یٔەوە باشترە توێکڵەکەی فرێنەدرێت و خۆ یٔەگەر لەگەڵ زەڵاتە ورد بکرێت ھەم تامی زەڵاتەکە خۆشتر دەکات و ھەم بەسودیشە
کاڵەک : كاڵهك کۆمەڵێک سودی گرنگی ھەیە بۆلەش چونکە دەوڵەمەندە بەمادەی خۆراکی گرنگ لەوانە ، مادەی دژە یٔۆکسانی تێدایە ڤیتامین سی و مەگنسێۆم ،کەدژی گەشەکردندی خانەی ژێر پەنجەییە بەڵام نابێت زیادەرەوی لە خوادنیدا بکرێت ،چونکە گرفت بۆ ریخۆڵەو گەدە دروست دەکات .
شوتیش بەھەمان شێوە سودێکی زۆری ھەیەو لەسەدا ٩٢ لە ئاو پێک دێت و کالۆری کەمە و ڤیتامین c تێدایەو پێک دێت لەبرێکی باش ئاسن کە ئۆکسجین بۆ لەش دابین دەکات پۆتاسێۆمی تێدایە یارمەتی دەرە بۆ ووروژمی خوێن ..