پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مانیۆل پلیگرینی چیلی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ڕیاڵ بیتسی گرته ئه‌ستۆ و جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه ئیسپانیا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی ڕیاڵ بیتسی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه گرێبه‌ستیان تاوه‌كو 2023 له‌گه‌ڵ مانیۆل پلیگرینی چیلی واژووكردووه كه پێشتر له ئیسپانیا ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕیاڵ مه‌رید وڤیاڕیاڵ ومه‌له‌گه‌ی كردوه و له سه‌ره‌تا وه‌رزی داهاتوه‌وه پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێت.
پلیگرینی بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی كردووه و له وه‌رزی 2010 ڕاهێنه‌رایه‌تی مه‌له‌گه‌ی وه‌رگرت وله 2013 یانه‌ی مه‌له‌گه‌ی گه‌یانده قۆناغی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی مێژووی یانه‌كه بوو .