پێشمه‌رگه سپۆرت -
لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه په‌یامێك ئاڕاسته‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدده‌كات پاش برده‌وه‌یان له یانه‌ی ئیسپانیۆل .
شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به زه‌حمه‌ت و به گۆڵێكی لویس سوارێز له یانه‌ی ئیسپانیۆلی برده‌وه و ئه‌و هێرشبه‌ره ئۆرۆگواییه‌ش بووه سێیه‌م گۆلكاری مێژووی یانه‌كه‌ی .
له پاش یارییه‌كه و له لێدوانێكیدا سوارێز وتی: یارییه‌كی قورسمان تێپه‌ڕاند ،باروودۆخی ئیسپانیۆل به شێوه‌یه‌ك بوو كه ده‌بوو به هێزێكی زۆر ڕووبه‌ڕوومان ببنه‌وه .
سوارێز په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات و ده‌ڵێت : ئامانجمان بردنه‌وه‌ی هه‌ر سێ یارییه‌كی تر وشكستی ڕیاڵ مه‌دریده و‌ئێستا بیر له یارییه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ینه‌وه .