یاریزانێكی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌ گفتووگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ ئینگلیزی‌ ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ ماتیۆ غه‌ندوزی‌ یاریزانی هێڵی‌ ناوه‌ندی‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ له‌ گفتووگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ تا ئه‌وه‌ی‌ ڕووبكاته‌ یاریگای‌ كامپنۆ .

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ زه‌سه‌نی‌ به‌ڕیتانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ماتیۆ غه‌ندوزی‌ له‌ ئێستادا نێوانی‌ خۆش نییه‌ له‌گه‌ڵ ئارتێتای‌ ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌ی‌ و ئه‌مه‌ش وای‌ كردوه‌ بیر له‌ جێهێشتنی‌ یانه‌كه‌ی‌ بكاته‌وه‌ .

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ماتیۆ غه‌ندوزی‌ له‌ ئێستادا له‌ گفتووگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ومانگی‌ داهاتوو بڕیاری‌ كۆتایی له‌سه‌ر داهاتووی‌ ده‌دات.

یانه‌كانی‌ ئینته‌رمیلان وئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گرنگی‌ ته‌واو به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌دات.



PM:05:01:08/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 3200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌