‌زیدان ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ گرنگ شۆك ده‌كات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

زه‌ینه‌دین زیدانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ وڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید دۆنی‌ ڤان دی بیكی‌ هۆڵندی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ هێڵی‌ ناوه‌ندی‌ یانه‌ی‌ ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام شۆك ده‌كات و ده‌ڵێت بڕۆ به‌ دوای‌ یانه‌یه‌كی‌ تردا بگه‌ڕێ.

له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ ده‌كرد ریاڵ مه‌درید به‌ ته‌واوی‌ نزیكه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ڤان دی‌ بیكی‌ هۆڵندی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ ئه‌یاكس .

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ته‌له‌گرافی‌ هۆڵندی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌  ڕیاڵ مه‌درید ڤان دی‌ بیكی‌ هۆڵندی‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ انیه‌وێت گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات ئه‌مه‌ش به‌ بڕیاری‌ زیدانی‌ ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌.

 ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێت زیدان چاوی‌ له‌ تواناكانی‌ پۆگبای‌ فه‌ڕه‌نسی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ مانچسته‌ریونایتده‌ بۆ ئه‌و جێگه‌یه‌ .


PM:04:59:08/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 2708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌