‌سیمۆنی‌ به‌رگری له‌ ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

دیگۆ سیمۆنی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ و ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌رگری له‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات وده‌ڵێت ته‌كنه‌لۆژی‌ ڤار له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ به‌كارهاتووه‌ .

له‌  ماوه‌ی‌ ڕابردوودا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ سكالاَی‌ كردبوو له‌ به‌كارهێنانی‌ سیسته‌می‌ ڤار و به‌شێك له‌ یاریزانانی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ ڕه‌خنه‌یان گرتبوو.

له‌و باره‌یه‌وه‌ و له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئێزگه‌ی‌ كادیناكوبی‌ ئیسپانی‌ سیمۆنی‌ ده‌ڵێت: هیچ گومانێكم نییه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ته‌كنه‌لۆجیای‌ ڤار له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موان به‌كاردێت و دادپه‌روه‌رییه‌كی‌ زۆری‌ داوه‌ته‌وه‌ به‌ تۆپی‌ پێ.

سه‌باره‌ت به‌ ڕیاڵ مه‌دریدش له‌م چه‌ند یارییه‌ی‌ كۆتایی زۆرترین هێرشی‌ بردووه‌ و بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌لی‌ لێدانی‌ سزای‌ بۆ دروست كردوون و ته‌واوی‌ لێدانه‌كانیش دروست بوون .


PM:09:13:06/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 865 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌