پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆ یاری داهاتوی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو له تواناكانی ڕافائیل ڤارانی فه‌ڕه‌نسی وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌ی بێ به‌ش ده‌بێت .
ڤاران له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی خیتافی له سه‌ریدا دووچاری پێكان هات، كه یارییه‌كه به گۆڵێكی خاوێن له سودی ڕیاڵ مه‌درید كۆتاییهات .
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌مڕۆ ئه‌و یاریزانه‌به‌شداری ڕاهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی نه‌كردووه و زیدان ده‌یه‌وێت به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه پشووی پێ بدات و به‌رامبه‌ر بیلباو له یاریگای سان مامێس یاری ناكات .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 34ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا ڕیاڵ مه‌درید ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو ویارییه‌كه‌ش كاتژمێر سێی نیوه‌ڕۆ به كاتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت .