‌یانه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌ كاڤانییه‌وه‌ نزیكه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

پێگه‌یه‌كی‌ ئیتاڵی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ یانه‌ی‌ ڕۆما نزیكه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئیدنسۆن كاڤانی‌ ئۆرۆگوای‌ و هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان .

كاڤانی‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ڕیزه‌كانی‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ جێده‌هێڵێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ كه‌مبونی‌ هه‌لی‌ یاریكردنی‌ له‌و یانه‌یه‌ .

پێگه‌ی‌ فتبۆڵ ئیتاڵیا له‌ نوێترین هه‌واڵیدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ یانه‌ی‌ ڕۆما نزیكه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ تواناكانی‌ كاڤانی‌ ئۆرۆگوای‌ .

كاڤانی‌ پێشتر له‌ خولی‌ ئیتاڵی وله‌ یانه‌كانی‌ پالێرمۆ وناپۆلی‌ یاری‌ كردووه‌ .


PM:09:58:04/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 1062 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌