ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەكی فرۆشت و نزیكە لە ئەستێرەیەكی چاوەرواننەكراو



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

بە فەرمی یانەی ئینتەرمیلان گرێبەستی لەگەڵ ئەشرەف حەكیمی مەغریبی وئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید واژوو كرد .

یانەی ئینتەرمیلان لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا جەختدەكاتەوە  كە تاوەكو هاوینی 2025 گرێبەستیان لەگەڵ حەكیمی واژووكردووە بێ ئەوەی بڕی گرێبەستەكە ئاشكرا بكەن ، هاوكات یانەی شاهانەش لە بەیاننامەیەكدا هەواڵەكەی پشت ڕاست كردۆتەوە.

حەكیمی كە لە ساڵی 2006 ولە ئەكادیمیای یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە پێگەیشتووە ماوەی دووە وەرزە بە خواستن یاری بۆ یانەی بوروسیادۆرتمۆند دەكات وپاش تەواوبونی گرێبەستی خواستنەكەی گەڕایەوە ڕیاڵ مەدرید و پاشان گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان واژووكرد . 

هه‌روه‌ك یانەكه‌ نزیكە لە گواستنەوەی نیكۆلۆ زانیلۆی ئەستێرەی لاوی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی .

زانیلۆی 21 ساڵ بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی دەكات سەرنجی زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپای بە لای خۆیدا ڕاكیشاوە .

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی ڕۆما لە بەرهاوسەنگكردنەوەی باری دارای یانەكەی ئامادەیە بە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری تواناكانی زانیلۆ بێت .

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات ڕیاڵ مەدرید نزیكترین یانەیە لە لە بەدەستهێنانی تواناكانی زانلیۆ  و پێدانی ئەو بڕە بارەیە بە ڕۆما .



PM:03:05:03/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 3306 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌