پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
پاش ئه‌وه‌ی كیكی سیتین به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ته‌نها چوار خولهك به‌شداری به گریزمان كرد، زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌و یاریزانه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه جێده‌هێڵێت .
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی لۆپاریزیانی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه گریزمان ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه به‌رده‌وام بێت ونایه‌وێت یاریگای كامپنۆ جێبهێڵێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه گریزمان ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتنی زۆر له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه تۆمار بكات .