پێشمه‌رگه‌ی‌ پاڵه‌وان و مانشێتی‌ ڕۆژنامه‌كان




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ڕۆژنامه‌ی‌ وه‌رزشی‌ عێراقی‌ له‌  ژماره‌ی‌ 605 ی‌ ڕۆژی‌ 1 ی‌ ته‌مووزی‌ 2020 ی‌ دا و له‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ نۆی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ به‌ گرنگی‌ یه‌وه‌ باس له‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات كه‌ توانیان له‌ وه‌رزی‌ 2019 - 2020 نازناوی‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ده‌ست بهێنن كه‌ حه‌وت یانه‌ له‌ دوو قۆناغی‌ سه‌ختدا ڕوبه‌ڕوی‌ یه‌كدی‌ بونه‌وه‌ و دواجار پێشمه‌رگه‌كانی‌ سلێمانی‌ توانیان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 17 خاڵ و به‌ جیاوازی‌ 4 خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ به‌حری‌ خاوه‌ن پله‌ی‌ دووه‌م بۆ جاری‌ دووه‌م له‌ مێژووی‌ خۆیاندا جامه‌كه‌یان پێشكه‌ش بكرێت . 

تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ی‌ جارێكی‌ دیكه‌ ده‌بێته‌وه‌ نوێنه‌ری‌ عێراق له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ و ئاسیایی‌ دا و دووباره‌ خه‌رمانێكی‌ مێژووی‌ بۆ خۆی‌ هه‌ڵچنی‌ و بووه‌ یانه‌یه‌ك كه‌ ناوی‌ بچێته‌وه‌ ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ و به‌ گرنگی‌ یه‌وه‌ باسی‌ لێبكرێت .



AM:12:44:01/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 1398 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌