پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی مه‌غریبی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گه‌یشته شاری میلانۆ بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی .
له‌و باره‌یه‌وه جیانلوكا دی ماریزیۆی ڕۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگ له ڕۆژنامه‌ی سكای سپۆرتی ئیتاڵی ده‌ڵێتحه‌كیمی گه‌یشتۆته شاری میلانۆ بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین پزیشكی له‌گه‌ڵ ئینته‌ردا .
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه ده‌شڵێت: گرێبه‌سته‌كه 40 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر ئینته‌ر ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ پێنج ملیۆنی تر وه‌كو پاداشت و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش پێنج وه‌رزه و موچه‌كه‌شی پێنج ملیۆن یۆرۆی سالاَنه .
حه‌كیمی دوو وه‌رزه به خواستن بۆ یانه‌ی دۆرتمۆند یاری ده‌كات و كۆتای ه‌م وه‌رزه‌ش گرێبه‌ستی خواستنه‌كه‌ی كۆتایی دێت .