تهندروستی -
خواردن و خواردنهوهكان بۆ كهمكردنهوهی ئازاری ماسولكه و چارهسهری ڕهق بوونی ماسولكهكان ههمهچهشنن، لهم بابهتهدا دكتۆره ههڤین پزیشكی پسپۆڕی ئازار و بهنج ب باس لە گرنگترین ئەو خواردن و خواردنەوانە دەکات.
1-پەتاتەی شیرین، لەبەرئەوەی ماددەی کالسێۆم و مەگنیسێۆم و پۆتاسێۆمی تیادایە کە تەشەنوج و ڕەقبوونی ماسولکە ناھێڵێت .
2- ئەڤۆگادۆ ، ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تیادایە کە ماسولکە خاوکەرەوەیە .
3- پاقلەمەنیەکان، فاسۆڵیا، لۆبیا، کەڕێژەیەکی زۆر مەگنیسێۆمی تیادایە کە ئازاری ماسولکە ناھێڵێت .
4- شووتی یاخود شەربەتەکەی ، ناھێڵێت ماسولکەکان ووشک بنەوە چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تیادایە .
6- شیر یاخود شیرەمەنیەکان ، ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تیادایە کەیارمەتی دروست بوونەوەی خانە تێکشکاوەکانی ماسولکە دەدات .
7- سرکەمەنی یاخود ترشیات و خەیار شۆر ، کاریگەری ھەیە لەسەر چالاککردنی کردنی دەمارەکان کەئەویش دەبێتە ھۆی نەھێشتنی ئازار و ڕەقبوونی ماسولکەکان .
8- سەوزە گەڵا تۆخەکان ، وەکو سڵق و کاھوو و سپێناغ و ..ھتد ، کەڕێژەیەکی زۆر کالسێۆم و ماگنیسێۆمیان تیادایە .
9-پرتەقاڵ و نارنج و سندی ، ڕێژایەکی زۆر ئاو پۆتاسێۆمیان تیادایە کەیارمەتی خاوکردنەوەو باشتر بوونی ماسولکەکان دەدەن .
10-چەرەزات ،بەھەموو جۆرەکانیەوە سەرچاوەیەکی باشن بۆ مەگنیسێۆم .
11- ماسی، بەتایبەتی جۆری سەلمۆن کە چەوریەکەی جوڵانی خۆێن دەدات کە کاریگەری ھەیە لەسەر کاری ماسولکەکان .
12- تەماتە ، کە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تیادایە ، کە یارمەتی خاوکردنەوەی ماسولکەکان دەدات .
13-ئاو ، خواردنەوەی ئاو بەڕێژەی زۆر ١٢ پەرداخ و زیاتر لەڕۆژێکدا، ڕێگری دەکات لە ووشکبوونەوەی ماسولکەکان و ئیش وکاریان چالاک دەکات