پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد كه تایبه‌ته به یاری شه‌تڕه‌نج و یه‌كێكه له یانه چالاكه‌كانی ئه‌و یاریه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق به‌رده‌وام گرنگی به ئه‌نجام دانی كردنه‌وه‌ی زۆرترین پاڵه‌وانێتیه‌كان ده‌دات له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق ، هه‌رچی ئه‌و یانه‌یه‌یه له ئێستادا و به‌هۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئۆن لاینی شه‌تڕه‌نج بۆ یاریزانان ئه‌نجام ده‌دات .
له سه‌ره‌تایی ده‌ست پێكی ئه‌و جۆره چالاكییه‌ی یانه‌كه تا ئێستا حه‌وت پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئۆن لاینیان ڕێك خستووه كه تێیدا و له ته‌واوی پاڵه‌وانێتییه‌كان یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانی پێشمه‌رگه به شێوه‌ی جۆراو جۆر به‌شداریان كردووه .
له یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی دا كه له به‌رواری 6 / 4 / 2020 به‌ڕێوه چووه یاریزان ڕه‌وه‌ندی حامید له یانه‌ی پێشمه‌رگه نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی بردۆته‌وه و پله‌ی سێهه‌میش بۆ یاریزان زۆزگ سه‌لاَح بووه له یانه‌ی ناوبراو .
دووه‌م پاڵه‌وانێتی له به‌رواری 13 / 4 / 2020 به‌ڕێوه چووه و ئاریان عه‌لی سابیر له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه و ڕه‌وه‌ند حامیدی هاوڕێی پله‌ی دووه‌می مسۆگه‌ر كردووه .
پاڵه‌وانێتی سێهه‌م ، 25 / 4 / 2020 دووباره كوڕه پاڵه‌وانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه نازناوه‌كه‌ی له ده‌ست نه‌داوه كه ئه‌ویش یاریزان زۆزگ سه‌لاَحی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه و ئاریان عه‌لی و ڕێباز ناسریش به پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌م هاتوون .
له به‌رواری 27 / 4 / 2020 دووباره درێژه به‌و شێوازی پاڵه‌وانێتیه دراوه و چواره‌م پاڵه‌وانێتی به‌ڕێوه چووه كه تێیدا نه‌میر محه‌مه‌د و شاموراد پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌میان مسۆگه‌ر كردووه .
پاڵه‌وانێتی پێنجه‌م : به‌رواری 4 / 5 / 2020 ، ڕێباز ناسڕ له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پله‌ی یه‌كه‌م و شا كامۆش پله‌ی دووه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتیان مسۆگه‌ر كردووه .
له پاڵه‌وانێتی شه‌شه‌م كه له به‌رواری 4 / 6 / 2020 به‌ڕێوه چووه تێیداو دووباره پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وام بوون و یاریزان ئاریان عه‌لی به پله‌ی یه‌كه‌م و زۆزگ سه‌لاَح پله‌ی دووه‌میان مسۆگه‌ر كردووه .
دوا پاڵه‌وانێتی : به‌رواری 27 / 6 / 2020 زۆزگ سه‌لاَحی پاڵه‌وان له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و نه‌میر محه‌مه‌د پله‌ی دووه‌می مسۆگه‌ر كردووه .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و به‌شداری یاریزانانی پێشمه‌رگه و ئه‌نجامه‌كانیان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به سوپاسه‌وه یانه‌كه‌مان پاڵپشتی ته‌واوی یاریزانانی تیپه‌كه‌مان ده‌كه‌ن و ئه‌و پاڵپشتییه‌ی یانه‌كه‌مان بۆته به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی یاریزانانمان .
ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌شداری له زۆرترین پاڵه‌وانێتی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی خۆیان و به سوپاسیشه‌وه یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد كه تایبه‌ته به یاری شه‌تڕه‌نج گرنگی ته‌واو به ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیه‌كان ده‌ده‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌شداریان له پاڵه‌وانێتیه‌كانی ئه‌و یانه‌یه كردووه كه له زۆرترینیان توانیومانه زۆرترین نازناو ئه‌نجام مسۆگه‌ر بكه‌ین .
ئیسماعیلی سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ یاریزانان دووپات كرده‌وه و هیوایی سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆخواستن .
دواجار ئه‌سعه‌د ووتی یاری شه‌تڕه‌نج یه‌كێكه له یارییه جیهانییه‌كان و له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراقیش ئه‌و یارییه پێشكه‌وتووه و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی -یش پشكی شێری ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كانی هه‌یه له پاڵه‌وانێتیه‌كان دا .