جگه‌له‌ كه‌ناڵه‌ و سایت و ڕۆژنامه‌كانی‌ كوردستان ، عه‌ره‌بییه‌كان - یش گرنگی‌ به‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ده‌ده‌ن




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

پاش بوون به‌ پاڵه‌وان بۆ وه‌رزی‌ 2019 - 2020ی‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ، زۆرینه‌ی‌ كه‌ناڵه‌ سه‌ته‌لایتیه‌كانی‌ كوردستان و ڕۆژنامه‌ و وێب سایته‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كان به‌ گرنگی‌ یه‌وه‌ باسی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌یان كرد .

ئه‌مه‌و جگه‌له‌و كه‌ناڵ و ڕۆژنامه‌ و سایتانه‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌كه‌ بووه‌ مانشێت و سه‌ردێری‌ زۆرێك له‌ سایت و ڕۆژنامه‌ عه‌ره‌بییه‌ عێراقییه‌كان كه‌ باس له‌ بوون به‌ پاڵه‌وانی‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق .

یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ی‌ توانی‌ ببێته‌ نوێنه‌ری‌ عێراق بۆ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ و ئاسیایی‌ و له‌ داهاتووش یانه‌كه‌ بڕیار له‌ شێوازی‌ به‌شداری‌ تیپه‌كه‌یان له‌ خول و پاڵه‌وانێتییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان ده‌دات .



PM:04:59:29/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 3126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌