پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش كۆتاهاتنی چالاكییه‌كانی وه‌رزشی 2019 - 2020 ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ، یه‌كێتییه‌كه بڕِیاری دا به ئه‌نجام دانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ دانانی كار‌و به‌رنامه‌ی چالاكییه‌كانی خۆیان بۆ وه‌رزی 2020 - 2021 .
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه له ئاینده‌یه‌كی نزیك كۆبونه‌وه‌ی خۆیان بۆ دانانی كار‌و به‌رنامه‌ی یه‌كێتییه‌كه ده‌به‌ستن تا له وه‌رزی نوێ به شێوه‌یه‌كی چڕ چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و خوله‌كانی پله یه‌ك و نایاب و كچانی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه به‌رن ، ئه‌مه‌و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری بكرێت بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان و ئه‌نجام دانی مه‌شق و ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كه .