تهندروستی -
ههوكردنی گیرفانهكانی لوت حاڵهتێكی بێزاركهره بهسهر كۆئهندامی ههناسهدا دێت لهم بابهتهدا دكتۆر هێرش پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ، سەرو مل، جوانکاری لووت هۆكار و جۆر و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری ئهم حاڵهته ڕوون دهكاتهوه.
هۆکارەکانی:
1- تووش بوون بە هەڵامەت و ئەنفلۆنزە.
2- هەستیاری لووت.
3- گەشەکردنی گۆشتی زیادە لە ناو بۆشایی لووت (nasal polyp).
4- خواری کۆڵەکەی لووت.
5- زەبری دەرەکی.
6- هەوکردنی دانەکان یان هەڵکێشانی دانەکانی سەرەوە.
7- بارۆترۆما
جۆرەکانی:
1- هەوکردنی گیرفانەکانی لووت بە شێوەیەکەی سەخت Acute (بۆ ماوەی ٤-٣٠) رۆژ.
2- هەوکردنی گیرفانەکانی لووت بەشێوەیەکەی درێژ خایەن Chronic(زیاتر لە 12هەفتە).
نیشانەکانی:
1- ئازار بەهۆی هەوکردنەکە، زیاد بوونی ئازارەکە بە تایبەتی لە کاتی خوار کردنەوەی سەر بەرەو پێشەوە، وەهەروەها لە کاتی جویندا.
2- گیرانی لووت و هەست نەکردن بە بۆن کردن.
3-هاتنەخوارەوەی شلەی لووت، لینجە ماددەکە رەنگی سەوزی زەرد باوە کە ئاماژەیە بە بوونی هەوکردن بەهۆی میکرۆب، لە کاتی گیرانی لووت بە شێوەیەکی تەواو، لینجە ماددەکە وشک دەبێت و ئازارێکی توند پەیدا دەبێت.
4- ژانەسەرێکی توند.
چارەسەرکردنی:
چارەسەر بە دەرمان:
1- بەکار هێنانی ئازار شکێنەکان.
2- بەکارهێنانی قەترە و سپرا گرژکەرەوەکان بۆ کردنەوەی لووت بۆماوەی تەنها ٥-٧ ڕۆژ چونکە زیاد بەکارهێنانی ئەم جۆرە قەترانە و وازهێنانی دەبێتە هۆی گەرانەوەی لووت گیرانەکە وە هەوکردنی گیرفانەکان بە شێوەیەکەی توند تر لە پێشوتر.
3- بەکارهێنانی دژە هیستامینەکان بۆ کەم کردنەوەی هەستیاریەکە.
4-بەکار هێنانی سپرا ستیرۆیدەکان. ئەم جۆرە ئەتوانرێ بۆ ماوەی یەک مانگ یان زیاتر بەکاربهێنرێت.
5- بەکار هێنانی قەترەی ئاو و خوێ کەکار دەکاتە سەر شێدار کردنی لووت و یارمەتی رزگار بوون دەدات لە لینجە ماددەکە.
6- بەکار هێنانی دژە زیندەکی Antibiotic
چەند تێبینیەکەی گرنگ:
بەکارنەهێنانی قەترە یان سپرا گرژکەرەوەکان بۆ کردنەوەی لووت بەشێوەیەکی بەردەوام یان زیاتر لە ٧ رۆژ وەک :[زایلۆمیتازۆلین،ئۆکسیمیتازۆلین،نافازۆلین و... هتد]
-گیرانی لووت لە ئەنجامی ئاوسانی بۆڕیەکانی خوێنە کە لە ناو لووتدا هەن دەبنەهۆی گیرانی لووت.
-بەکارهێنانی ئەم جۆرە قەترانە دەبنە هۆی گرژ بوونی بۆریەکانی خوێن و کردنەوەی لووت، زیاد بەکارهێنانی ئەم جۆرە قەترانە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ڕێرەوی لووت، لە دەست دانی کوڵکی ناو لووت، تێک دانی خانەکانی لینجە پەردە لەگەڵ هەڵئاوسانی ناوچەکە و روودانی لووت گیرانێکی خراپتر لە پێشوو تر.
چارەسەر بە نەشتەرگەری:
1- ئەگەر کەسێک توشی ئاڵۆزبونی نەخۆشیەکە بوو وەک ئاوسانی دەورو بەری چاو، هەوکرنی پەردەی مێشک و هتد
2- ئەگەر دوای یەک مانگ سودی لە دەرمان نەبینی
3- بوونی گۆشتی زیاد لەناو یان پشتی لووت
4- خواری کۆڵەکەی لووت