پێشمهرگه سپۆرت -
لە ساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەری وەرزشی جیهان کە 7ـ2ی هەموو ساڵێکە، دووەم کتێبی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەنووسی وەرزشی هەرێز جەمال بڵاودەبێتەوە.
(لەپشت هێڵەکانی یاریگاوە ) چیرۆکی پشت پەردەی بەشداریکردنە لە ڕووداوە جیهانیەکانی دنیای وەرزش و ئەنجامدانی کارە رۆژنامەوانیەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسە لە زیاتر لە 20 وڵاتی جیهان لە کیشوەرەکانی گۆی زەوی .
ئەم بەرهەمە لە لایەن مەودا میدیاوە لەچاپ دراوە ، لە شاری سلێمانی بە شێوازێکی سەردەمیانە چاپکراوە، هەرێز دەڵێت ، ئەم بەرهەمە پێشکەش دەکەم بە ڕۆحی پاکی باوکی ئازیزم (مامۆستاجەمال ساڵح )کە کێوێکی گەورە بووە لە پاڵپشتیم بۆ کاری رۆژنامەوانی و وەرزشی، ، پێشکەش بەو کەسانەشی بوونە هاوکارو پاڵپشتم بۆ گەیشتن بەو رووداوانە ....
هەرێز جەمال ، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی کورد و ئەندامی ڕێکخراوی وەرزشی جیهان ، ئەمە دووەم بەرهەمی کتێبە چاپی کردووە پاش ئەوەی ساڵی 2019 بۆ یەکەمجار لە مێژووی رۆژنامەگەری کوردی رێبەری رۆژنامەنووسی وەرزشی بڵاوکردەوە.