پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له جامی ئاسیا ده‌كات كه بڕیاره یارییه‌كانی له ولاَتی ئۆزبه‌كستان به‌ڕێوه بچێت .
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د جومعه ڕاهێنه‌ری جه‌سته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌نجام دان و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌كان كه به شێوه‌ی په‌یوه‌ندی ڤیدۆی ئه‌نجام دراوه و یاریزانان له ماڵه‌كانیان ئه‌و مه‌شقانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه پێویسته تا پارێزگاری له جه‌سته‌یان بكه‌ن .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێداوه كه كۆبونه‌وه و مه‌شقه‌كان كه به شێوه‌ی ڤیدۆی بووه به ئاماده‌بوونی شاره‌زا داود سه‌لمان العزاوی ، ئه‌ندامی لینه‌ی پێشكه‌وتن له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی و هه‌روه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی ڕاهێنه‌ر قه‌حتان جسیر بووه .
ئه‌حمه‌د جومعه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له هه‌مان كۆبونه‌وه ڤیدۆییه‌كه ڕێنمایی یاریزانان كراوه له‌سه‌ر شێوازی خۆراك و گرنگیدانیان به لایه‌نی ته‌ندروستیان .
هه‌روه‌ك بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاستی لاوان له كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌می هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كان یارییه‌كانی ئه‌نجام بدات كه تێیدا ڕوبه‌ڕوی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی كۆریای جنوبی و یابان و به‌حرێن ده‌بێته‌وه .