ئوستورالیا و نیوزله‌ندا میوانداری‌ له‌ مۆندیالی 2023 ی خانمان ده‌كات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی‌  ( فیفا)  رایگەیاند كه‌ مافی‌ میوانداری‌ مۆندیالی‌ 2023 ی‌ خانمانیان داوه‌ به‌ هه‌ردوو ولاَتی‌ نیوزلەندا و ئوستورالیا ئه‌وه‌ش پاش به‌ده‌ست هێنانی‌ زۆرترین ده‌نگی‌ ئه‌ندامانی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ جیهانی‌ .

به‌ ده‌نگی‌ 4.1 نوێنه‌ری‌ كیشوه‌ره‌كان هه‌ردوو ولاَتی‌ نیوزلەندا و ئستورالیا توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن پاش ئه‌وه‌ی‌ دۆسییه‌ی‌ كۆڵۆمبیا 2.8 ده‌نگی‌ مسۆگه‌ر كرد .

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌به‌شداری‌ 32 هه‌ڵبژارده‌ ئه‌نجام بدرێت و سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ جیهانیش ئاماده‌ی‌ یه‌كێتیه‌كه‌یانی‌ پیشان دا به‌ خه‌رج كردنی‌ بڕی‌ یه‌ك ملیار دۆلار به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ره‌و پێشچوونی‌ یاری‌ تۆپی‌ پێی‌ خانمان .




PM:11:19:25/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 695 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌