پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی توانی به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی ئه‌تله‌نتیك بلباو بباته‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌شی پێشه‌نگی یانه‌كانی خولی ئیسپانی مسۆگه‌ر كرده‌وه .
پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كه‌شیان كیكی ستین له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌م یارییه‌دا پێویستیان به‌و سێ خاڵه زۆر هه‌بووه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ده‌رونی یاریزانان هه‌بووه ، كیكی ستین ده‌ڵێت به چاكردنی هه‌ڵه‌كانمان توانیمان سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنین ، كیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه یاری دوای یاری ئاستی تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات و ئاماده‌كاری پێویستیش بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یاری ڕیاڵ مه‌درید ده‌كه‌ن و ناشترسن له‌و یارییه .
دواجار سه‌باره‌ت به ئاستی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یاریزانه‌كانی ئاستێكی باشیان هه‌یه‌و ئومێدی ته‌واوی پێیانه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی به‌رچاو .
به‌رشه‌لۆنه به 68 خاڵ له پێشه‌نگی یانه‌كانی خولی ئیسپانی دێت و ڕیاڵ مه‌دریدیش به 65 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت .