پێشمه‌رگه سپۆرت -
له هه‌موو كات و ساتێك وه‌رزشكردن سودی خۆی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و جۆرێك له وه‌رزشكردن كه سودێكی زۆری بۆ جه‌سته هه‌یه یاری په‌ت په‌تێنه .
یاری په‌ت په‌تێن له مه‌ودایه‌كی دیاری كراودا ئه‌نجام ده‌درێت و له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی یارییه‌كه ژماره‌ی لێدانه‌كانی دڵ زیاد ده‌بێت و وه یارمه‌تی سوتانی كالۆری جه‌سته ده‌دات و به دوورت ده‌كات له قه‌ڵه‌و بوون و كێش داده‌به‌زێنێت ، ئه‌نجام دانی یارییه‌كه ده‌بێته ڕه‌وینه‌وه‌ی خه‌م و كێشه ده‌روونییه‌كان و ئه‌گه‌ری توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م كه‌م ده‌كاته‌وه .
جۆری یارییه‌كه وایه كه به‌رده‌وامی دان بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك 15 تا 20 كالۆری جه‌سته ده‌سوتێنێت و ماسولكه‌كانی جه‌سته توند ده‌كاته‌وه .
گرنگه یاری په‌ت په‌تێن له شوێنێكی كراوه‌دا ئه‌نجام بدرێت و دووربیت له‌به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌رت ، هه‌رچی جۆی ئه‌و په‌ته‌ی یارییه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام ده‌ده‌یت گونجاو بێت و له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی به هێواشی یارییه‌كه ئه‌نجام بده و ورده ورده له‌گه‌ڵ ڕۆژه‌كان خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه زیاد بكه .