به‌ چه‌ند هه‌نگاوێك چاره‌سه‌ری نائارامی باری ده‌رونیت بكه‌ له‌ ئێستادا


ته‌ندروستی‌ - 

هەست بە فشار و ناڕەحەتی دەروونی زۆر دەکەیت بەهۆی خۆجیاکردنەوە و تەنیایی لەم کاتەدا؟ گرنگترین هەنگاوەکان کە بتوانین ئەنجامیان بدەین تا ئەو فشارە لەسەرمان کەم ببێتەوە و ژیانێکی ئاساییترمان هەبێت ئەمانەن:

1-  هەبوونی ڕۆتینێکی ڕۆژانە کە هەتا بتوانین نەگۆڕ بێت، بۆ نمونە خەوتن و هەستان لە خەو لە هەمان کاتدا هەموو ڕۆژێك. ئەنجامدانی کار تەنها لە بەیانییاندا بۆ نمونە، و سەرقاڵ بوون بە خولیاکانمانەوە و پشوودان لە ئێوارەدا.

2- گرنگیدان بە سێکوچکەی جەستەی تەندروست. خەوی باش، خۆراکی باش، وەرزش کردن. بێگومان جەستەی تەندروست هەروەها دەبێتە هۆی دەروونێکی تەندروست.

3- پەیوەندی کردن بە کەسانی ئازیزمان و ئەحواڵ پرسینیان لەم کاتەدا کە هەموومان هەست بە تەنیایی دەکەین. و دەتوانین ئەو کەسانەش بەسەر بکەینەوە کە لەبەر جەنجاڵی کار کاتمان نەبووە پەیوەندییان پێوە بکەین پێشتر.

4-  گرنگیدان بە خود و بە پشودان، چون بۆ پیاسەکردن و تەماشاکردنی دیمەنی جوان، یان سەرقاڵ بون بە خولیای وەك وێنەکێشان، یان تەماشاکردنی ئەو فیلمانەی دەمێکە دەتەوێت تەماشایان بکەیت و کاتت نەبووە.


س: كۆڤید به‌ كوردی


PM:03:36:24/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌